Smartex Water Level - Ultrasonic Sensor RF

لە ڕێگای ئەم کۆنتڕۆلەرە دەتوانی چاودێری ئاستی ئاو بکەی بۆ تانکی سەربان لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە، ئەم کۆنترۆڵەرە لە ئاستی 0٪ تاوەکو 100٪ دەخوێنێتەوە و ئاگاداری بۆ مۆبایلەکەت دەنێرێ لە کاتی پڕبوون یا بەتاڵ بوونی ئاوی ناو تانکی.
هەندێك لە تایبەتمەندیەکانی:
هەموو ئاستەکان لە 0% تا 100% دەخوێنێتەوە.
هەبوونی شاشەی تایبەت لە ژوورەوە بۆ چاودێری ئاستەکان.
بەستنەوەی شاشە بە ئینتەرنێت و مۆبایلەوە لە ڕێگەی وای فای.
چاودێری کردن و کۆنتڕۆلکردنی لە رێگای ئەپی مۆبایل.
ئاگادار کردنەوە دەنێرێ بۆ مۆبایلەکەت لە کاتی بوونی پڕبوون یا بەتاڵ بوونی ئاوی تانکی.
توانای بەستنەوەی هەیە لەگەڵ مزەخەی ئاو.
بەکاردێت بۆ ئۆتۆمەیت کردنی سیستەمی ئاوی تانکی. ( بۆ نموونە، مزەخەکەت ئۆتۆماتیکی دادەگیرسێنێ کە ئاستی ئاو گەیشتە خوار 25% وە بیکوژێنێتەوە کە ئاستی ئاو گەیشتە 100% ).
ئەتوانرێ ببەسترێ بۆ ئەو تانکییانەی کە قوولییەکایان لە 3 مەتر کەمترە.
بە گەرەنتی یەك ساڵ.
تێبینی،ئەم مۆدێلە پێویستی بە ڕاکێشانی وایەر نیە لە نێوان سێنسەرەکەی سەر تانکی و شاشەکە جونکە هەردووکیان لە رێگای فریکوێنسی رادیویی بەیەکەوە دەبسترێن و سیگنالەکەش تا 150 مەتر دەڕوات. درێژی وایەری سێنسەرەکەی سەر تانکی 3 مەترە ئەبەسترێ لە نزیکترین خاڵی کارەبا لە تانکییەکەوە، وەهەروها وایەرەکەی ئەتوانرێ درێژ بکرێتەوە بە ئارەزووی خۆت ( درێژ کردنەوەی 5 مەتری و 3 مەتری بەردەستە).